"هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دێنه عێراق"
"له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان و عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق جێگیر ده‌بن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/12/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراقی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه به‌ره‌و عێراق ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی، سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه گوتوویه‌تی: "لایه‌نی عێراقی له چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك نیشان و ئاماژه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به ئاراسته‌ی خاكی عێراقه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گوتوویه‌تی: "هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و دوو بنكه له عێراق ده‌كشێنه‌وه، یه‌كه‌میان له هه‌رێمی كوردستانه و دووه‌میشیان بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له شاره‌دێی به‌غدادی له نزیك سنووری عێراق و سووریا ده‌بێت له رۆژئاوای وڵات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونیكردووه‌ته‌وه "ئه‌و خه‌مڵاندنانه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كراون، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیانی له سووریادا.
یه‌كه‌میان بڵاوبوونه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه بیابانه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات، ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بكه‌ن له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌رده‌چن و دێن و ده‌ڕۆن له‌و سنوورانه‌دا و مانۆڕیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌وه‌كراوه ئاماده‌كاریی له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه نوێترین بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ناو (خاكی عێراق) دا، ئاماده‌كارییه‌كانیش به‌و جۆره‌ن كه پێده‌چێت بۆ پێشوازیكردن بێت له یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی پڕ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وییان بۆ ته‌رخان كردووه".
به‌ڵام ھێشتا هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا به فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.