دادگای رەسافە دوسییەی پارەی گەنمی جووتیارانی یەكلایی كردەوە
"حكوومەتی عێراق بڕی 555 ملیار دیناری جووتیاران لایە"
K24 - بەغدا
ئەمڕۆ دادگای رەسافەی بەغدا، دوسییەی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی یەكلایی كردەوە و دەبێ بەغدا ئەو بڕە پارەیە رەوانە بكات كە ماوەی سێ ساڵە بە جووتیاران نەدراوە.
فارس حسێن، نوێنەری جووتیارانی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاند: "دادگای رەسافەی بەغدا لە بەرژەوەندی جووتیارانی کوردستان بڕیارێکی دەرکردووە، کە دەبێت پارەی جووتیارانی کوردستان رەوانە بکرێت".
گوتیشی: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هاوشێوەی سەدام حوسێن ستەمی لە کورد کردووە".
نوێنەری جووتیارانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، 555 ملیار دیناری گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان لەلای حکوومەتی عێراقە.