نه‌وتی كه‌ركووك به كۆت و به‌ندكراوی ماوه‌ته‌وه
كۆمپانیای بی پی بریتانی خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/12/2018 سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: "هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له كێڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له‌نێوان 80 تا 90 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌دایه و زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه خاوه‌كه‌ی دیكه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی پاڵاوگه‌كانی (باكوور) ره‌وانه ده‌كرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه فه‌رید جادر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی "باكوور" گوتوویه‌تی: "به‌رهه‌می ئێستای نه‌وتی كه‌ركووك گه‌یشتووه‌ته 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه".
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند: "تیمێكی ته‌كنیكی سه‌ر به كۆمپانیای B.P بریتانی ئێستا له كه‌ركووك كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به پلانی زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ساڵی 2019 بكه‌ن".
له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو به‌هۆی راده‌ستكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه به حه‌شدی شه‌عی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كێشه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك درووستبوو و له ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌رهێنرا.