له ئه‌مساڵدا 120 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوون
ئەمساڵ بە به‌راورد بە ساڵی رابردوو ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان زیادیكردووە
K24 – هه‌ولێر:
عەقید ئەسعەد، بەڕێوبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتيی ھاتووچۆ، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگەیاند، ئەمساڵ بە به‌راورد بە ساڵی رابردوو ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی كوردستان زیادیكردووە.
گوتيشى: له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر لە 120 ھەزار ئۆتۆمبێل لە وڵاتانی كۆریا، ژاپۆن، چین، ئەمه‌ریكا، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێكی دیكە لە دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانەوە ھاوردەكراون.