توركيا له‌ سووريا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگى گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌

پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا بەرەو پێشدەچن

K24 – هه‌ولێر:

دوای بڕیاری كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا، پسپۆڕانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا بەرەو پێشدەچن و گەشەی بەرچاو بە خۆیانەوە دەبینن، بەڵام توركیا لە سووریا رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە.

له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌وه، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كات.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا سوپاى توركيا به‌ هاوكارى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كانى نه‌يارى سووريا ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر منبج و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كات.

Fly Erbil Advertisment