8 سه‌ركرده‌ی داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیركران
سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون
K24- كه‌ركووك:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، "له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان مه‌فره‌زه‌كانی هه‌واڵگه‌ری پۆلیسی فیدراڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری دژه تیرۆر له كه‌ركووك كه هه‌ردووكیان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقن، 8 سه‌ركرده‌ی داعش له‌و شاره ده‌ستگیركران".
له به‌یاننامه‌كه‌دا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا ئاماژه به‌وه داوه، "دوای به‌دواداچوونێكی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هه‌واڵگه‌ری ئه‌و دوو ده‌زگا ئه‌منیانه‌وه، توانرا ئه‌و 8 سه‌ركرده‌ی داعش ده‌ستگیربكرێن، كه سه‌رجه‌میان له قه‌زای حه‌وێجه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری رایانكردووه".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له‌لایه‌ن دادگاوه به چه‌ندین تۆمه‌تی وه‌ك كوشتن، كۆچپێكردنی به‌كۆمه‌ڵ و به‌ئامانجكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان داواكراون".
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش دوای پێكهێنانی تیمێك ئه‌نجامدراوه.
H.B