په‌یامێك له سه‌رۆك بارزانییه‌وه
بڕیاری گرتن و سزادانی دادگای كه‌ركووك ده‌رهه‌ق به ڕێبوار تاڵه‌بانی، ته‌واو سیاسییه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى له په‌يامێكدا سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى بڕيارى سزا به‌سه‌ر رێبوار تاڵهبانيدا رايگه‌ياند، بڕیاری گرتن و سزادانی دادگای كه‌ركووك ده‌رهه‌ق به ڕێبوار تاڵه‌بانی، ته‌واو سیاسییه و پێوه‌ندی به بابه‌تی دادوه‌ری و یاساییه‌وه نییه.
ده‌قى پهيامهكه:
بڕیاری گرتن و سزادانی دادگای كه‌ركووك ده‌رهه‌ق به ڕێبوار تاڵه‌بانی، ته‌واو سیاسییه و پێوه‌ندی به بابه‌تی دادوه‌ری و یاساییه‌وه نییه.
ڕێبوار تاڵه‌بانی، دژی پێشێلكردنی ده‌ستوور و یاسا وه‌ستاوه‌ته‌وه و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی شاری كوركووك كردووه.
ئه‌م جۆره بڕیارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به دۆخی سیاسی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و گرفته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه.
هه‌ربۆیه، داوا له داموده‌زگای فیدراڵ و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌م، كه سنوورێك بۆ ئه‌م جۆره بڕیارانه دابنێن كه سیاسین و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و كێشه‌كانی كه‌ركووك ناكات.
مه‌سعود بارزانی
26-12-2018