ھۆشداری لەبارەی ھێرشكردنە سەر منبج دەدرێت
شه‌ڕڤان ده‌روێش: بۆ به‌رگریكردن له منبج له ئاماده باشیداین
K24 - ھەولێر
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا و چه‌كدارانی جه‌بهه‌ت ئەلنوسره و داعش خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری منبج ئاماده ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش بۆ به‌رگریكردن له ئاماده باشیدان.
شه‌ڕڤان ده‌روێش، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج به كوردستان24ی راگه‌یاند: "جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا و هێزه‌كانی رووسیا و داعش و سوپای سووریاش له ده‌ورووبه‌ری منبج زیادیان كردووه، دوای بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا ھەموو ئەو ھێزانە دەیانەوێت خۆیان بخزێنە ناو منبج، زانیاری ئەوە ھەیە كە ھێرش بكرێتە سەر منبج"
گوتیشی: "تائێستا ره‌وشی شاری منبج ئارامه و ھێزەكانمان لە ئامادەباشیدان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا به‌رگری له شاره‌كه ده‌كه‌ن".
شه‌ڕڤان ده‌روێش، ئاماژەی بەوەشدا: "ھێشتا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئێمە و رژێمی سووریا و ھێزەكانی رووسیادا نییە، ھەر ھێزە و لە سەنگەرەكانی خۆیەتی، ھەر كاتێك رێككەوتن كرا ئێمەش جێبەجێی دەكەین".
ئەوەشی خستەڕوو: "لەو كاتەی ئەمەریكا بڕیاریداوە ھێزەكانی لە سووریا بكێشێتەوە، توركیا رۆژ دوای رۆژ ھێزەكانی لەسەر سنوورەكان زیاتر دەكات".
ھ.م