"ئازادبوونی 2600 چەكداری داعش لە زیندانەكان مەترسی دەخاتە سەر جیھان"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر: توركیا هێرش بكات ناتوانن زیندانه‌كان بپارێزن
K24 - ھەولێر
هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له عه‌ین عیسا رایگه‌یاند: "زیاتر لە 2600 چەكاردی داعشی بیانی لە زیندانەكانی ئێمەدان، كه به‌شێكیان سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكات، ناتوانین زیندانه‌كان بپارێزن، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی جیهان".
عەبد حەمد مھباش، گوتیشی: "بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین، ھێرشەكانی توركیا لەسەر ناوچەكانمان بوەستێنن".
ئەوەشی خستەڕوو: "ھەڕەشەكانی ئەردۆغان زۆر ئەنجامی مەترسیداری ھەن، نەك تەنھا لەسەر سووریا بەڵكو لەسەر ھەموو جیھان، بۆیە ھێزەكانمان لەسەر سنوور لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕوو بوونەوەی سوپای توركیا