كەشناسی: بەفربارین ھەندێك ناوچە دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لەمڕۆوە شەپۆلیكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ھەور دەبێت و لەگەڵ بارانبارین، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی ھەینی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت و لەناو شارەكان باران دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی