نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی کوردە دەستگیرکراوەکانی رووسیا
24 کوردی باشوور بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور دەستگیرکرابوون
K24 – مۆسکۆ:
رۆژی 24ی ئه‌م مانگه - کانوونی یەکەم، 24 هاووڵاتی باشووری كوردستان، كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقین، له‌لایه‌ن هێزی سنوورپارێزی سه‌ر به ئاژانسی ئاسایشی فیدراڵی رووسیا "ئێف، ئێس، بێ" یه‌وه له ناوچه‌ی سیبێژسكی به دووری دوو كیلۆ مه‌تر و نیو له‌سه‌ر سنوری رووسیا - لاتیڤیا ده‌ستگیركران، كوردستان24 نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی ئەو 24 كوردە بڵاودەكاتەوە.
پەیامنێری كوردستان 24 لە رووسیا، بە دواداچوونی بۆ دەستگیركردنی ئەو 24 ھاووڵاتییەی باشووری كوردستان كردووە و رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ جارێكی تر په‌یوه‌ندیمان كرد به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی سنورپارێزی رووسیا، ئه‌وان وتیان كه ده‌ست بهرسهركراوهكان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی زیندانیانی بیانی و كه‌سانی بێ ناسنامه له شاری پسكۆڤ،كه ناوه‌نده‌كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیایه".
پاشان كوردستان24 په‌یوه‌ندی كرد به سڤێتلانه ئهناتۆلێڤنه له ناوه‌ندی زیندانیانی بیانی و كه‌سانی بێ ناسنامه، ئه‌و ره‌تیكرده‌وه كه 24 ده‌ستگیركراوه‌كه لای ئه‌وان بێت، هه‌روه‌ها سڤێتلانه گووتی: "زانیاریمان هه‌یه كه 24 كه‌س دهستبهرسهركراون و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه بۆمان ره‌وان بكه‌ن".
پەیامنێرمان راشیگەیاند: "جگە لە ھێزەكانی سنوورپارێز ھیچ دەزگایەك لێكۆڵینەوەی لەگەڵ ئەو 24 كەسە نەكردووە، كه‌یسه‌كه‌یان دراوه‌ته دادگا به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها گووتی: "دوێنێ په‌یوه‌ندیمان به باڵوێزخانه‌ی عێراق له مۆسكۆ كرد سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسی 24 ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نه‌بوون و وتیان نه له لایه‌ن ده‌زگاكانی رووسیا وه نه له‌لایه‌ن كه‌س و كاری گیراوه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆشیان ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی ئازادكردنی ده‌ستگیركراوه‌كان".
پێشتر به‌شی راگه‌یاندنی ناوه‌ندی هێزی سنوورپارێزی رووسیا له سنوری پارێزگای پسكۆڤ به كوردستان24 ی راگه‌یاندبوو: "ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 24 كه‌سه، له 9 پیاو، 6 ئافره‌ت و 9 منداڵ پێكهاتوون، ئێستا له شاری پسكۆڤ ده‌ستبه‌سه‌رن و كه‌یسه‌كه‌یان دراوه‌ته دادگا".
كه‌سێكی نزیكی دهستگیراكراوهكانیش به كوردستان 24ی راگه‌یاند: "قاچاغچیه‌كی باشووری كوردستان كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساله له رووسیا ده‌ژیت، ئه‌م 24 كه‌سه‌ی به ڤیزای گه‌شتیاری هێناون بۆ مۆسكۆ و، ویستوویه‌تی له‌رێگه‌ی په‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی لاتیڤیا، ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێزی رووسیاوه ده‌ستگیركراون".
ئه‌مه چه‌ندین جاره قاچاغچییه‌كان، هاووڵاتیانی باشووری كوردستان به مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپی، ده‌هێننه رووسیا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له سنوره‌كانی رووسیا، مۆسكۆ رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانی له سه‌ر سنووره‌كانی توند كردووه و، ته‌نیا له ماوه‌ی ١١ مانگی رابردووش‌دا سێ كاروانی دیكه‌ی په‌نابه‌رانی نایاسایی كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سنوورپارێزی رووسیاوه ده‌ستگیر كراون.
H.J