یەكەی یەكسانیی جێندەریی له وەزارەتی داد كرایه‌وه
وەزارەتی داد بڕیارێکی لە بەرژەوەندی یەکەی یەکسانیی جێندەریی دەرکرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/12/2018، سینان چەلەبی، وەزیری دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەیانێكی فەرمی تایبه‌ت بە كردنه‌وه‌ی یەكەی یەكسانیی جیندەریی لە دیوانی وەزارەت ده‌ركرد.
ئەم یەكەیە پەیوەست دەبێت بە بەڕێوەبەری گشتی داد و تایبەتمەنده بە پرس و بابەتەكانی تایبه‌ت به یەكسانیی جیندەریی و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژیی پەرەپێدانی رەوشی ئافرەتان لە هەرێم.
لای خۆیانەوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشییان له‌م هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی داد کرد و هیوادارن ببێتە هەنگاوێک بۆ سەرخستنی گشت یەکەکانی یەکسانیی جێندەریی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

H.J