قائیقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ بڕیارێك له باره‌ی كه‌یسی (سێوان قادر) ده‌رده‌كات
ئه‌وقاف، یه‌كێتی زانایان و قائیمقامیه‌ت داوایه‌كی پێنج خاڵییان هه‌یه
K24 - سلێمانی:
قائیمقامه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له نووسراوێكی فه‌رمیدا، داوا له مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه ده‌كات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گیانی ته‌بایی و برایه‌تییان، به شێوه‌یه‌ك هاووڵاتییان ئاراسته بكه‌ن، به‌بێ زانیاری قسه له‌و كه‌یسه نه‌كه‌ن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا كه واژۆی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵی به‌سه‌ره‌یه‌وه و ئاراسته‌ی وتاربێژه‌كانی سنووره‌كه كراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، كه‌یسه‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه دایه و یاسا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
وێنه‌یه‌كی نووسراوه‌كه، كه ئه‌مڕۆ 27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 ده‌رچووه، ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه و تێیدا هاتووه: "موسڵمان نابێت به‌بێ زانیاری قسه له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك بكات".
له خاڵی سێیه‌می نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "به هه‌ر شێوازێكی شه‌رعی و ناشه‌رعی به قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه گوناهبارده‌بین و هه‌ستی خه‌ڵك بریندار ده‌كه‌ین".
كه‌یسی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی (دارین، لارین و ده‌وه‌ن) كه رۆژی یەکشەممە 16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018 سووتان، رای گشتی هه‌رێمی كوردستانی جووڵاندووه، بە گوتەی خێزانی سێوانیش، هاوسەرەکەی بە سووتانی ماڵ و منداڵەکەی هەستاوە، لە ئێستاشدا، هاوسەری سێوان دەستگیرکراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
.jpg)
ئ. م