بۆڵتن: له كۆشكى سپى پێشوازى له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ين
ترەمپ، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگھێشتی کۆشکی سپی کردووە
K24 – هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بانگھێشتی کۆشکی سپی کردووە و چاومان لەوەیە لە واشنتن پێشوازی لێبکەین.
بۆڵتن، یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمه‌ریکا سەردانی سەربازە ئەمریکیيەکانی کرد لە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لە ئەنبار.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: سەرۆک ترەمپ لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانمان لە عێراق بەرەو پێشچوون و ھەنگاوەکانی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر داعش باس کردووە.
سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق و ئاگادارنهكردنهوهى حكومه‌تى به‌غدا، به پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق و رێزنه‌گرتن له نه‌ريته ديپلۆماتييه‌كان له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه لێكدراوه‌ته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ره‌خنه له سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا به‌رامبه‌ر به عێراق گيراوه.
ئ.ر