كريستيانه‌كانى نه‌ينه‌وا ره‌خنه له كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌گرن
رێگه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش خۆش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، كريستيانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای نیگه‌ران كردووه.
كريستيانه‌كان ئه‌وان پێیان وایه سووریا هێلانه‌ی داعشه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئەمه‌ریكا لە سووریا، رێگه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش خۆش ده‌كات.
ئه‌و كريستيانانه داواش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنيا ببنه‌وه له پارێزگارى كردنيان.