ئه‌ردۆغان: ده‌مانه‌وێت وانه‌يه‌ك به يه‌په‌گه دابده‌ين
هيچ هێزێكى سوپاى سووريا له منبج نييه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئامانجى توركيا ئه‌وه‌يه وانه‌يه‌ك به يه‌په‌گه دابدات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندووه، ده‌توانێت به ته‌له‌فۆن يان سه‌ردانى مۆسكۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى پرسى سوورياوه بيروڕا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن ئاڵوگۆڕ بكات.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى يه‌په‌گه له منبج و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ شاره‌كه، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، هيچ هێزێكى سوپاى سووريا له منبج نييه.
گوتيشى: سوورين له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى له‌شكركێشى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه دژى ئه‌وه‌ين خاكى سووريا دابه‌ش ببێت. ته‌نيا ئامانجمان ئه‌وه‌يه رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان تێيدا ده‌رچن.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌يى گشتيى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، به‌ياننامه‌يه‌كى بۆ رايگشتى بڵاوكرده‌وه و تێيدا داوايكرد، سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى منبج بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له له‌شكركێشى سوپاى توركيا و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى هاوپه‌يمانى بۆ سه‌ر شاره‌كه بگرێت.
دواى ئه‌و به‌ياننامه‌يه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا هێزى به‌ره‌و منبج جوڵاند و فه‌رمانده‌يى سوپاى سووريا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان چوونه‌ته شاره‌كه‌وه و ئاڵاى سووريايان له شاره‌كه هه‌ڵكردووه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى يه‌په‌گه بووه‌ته مايه‌ى توڕه‌بوونى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، يه‌په‌گه بۆى نييه داوا له هيچ لايه‌نێك بكات بچێته منبجه‌وه.
توركيا و ميليشيا چه‌كدارييه توندڕه‌و و ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى زياتر له هه‌فته‌يه‌كه ئاماده‌كارى بۆ هێرشكردنه سه‌ر شارى منبج ده‌كه‌ن.
پێشتر يه‌په‌گه رايگه‌ياندبوو له شاره‌كه پاشه‌كشێى كردووه و ته‌نيا ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى منبج، كه له دانيشتوانى شاره‌كه پێكهاتووه، له منبج ماونه‌ته‌وه و ره‌وشى ئه‌منى شاره‌كه‌يان كۆنترۆڵ كردووه.
له كاتى شه‌ڕى داعشدا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات به فه‌رمانده‌يى ئه‌بو له‌يلا كه له ميانى شه‌ڕه‌كاندا گيانى له‌ده‌ستدا، توانى شارى منبج له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكات.
له دواى رزگاركردنى منبجه‌وه، توركيا به‌رده‌وام داواى چۆڵكردنى ئه‌و شاره له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه ده‌كات.
ئ.ڕ