چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر بازگەیەكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق
دوو پۆلیسی فیدرالی كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بێسه‌روشوێنن
K24 - گه‌رمیان:
چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر بازگەیەكی نێوان خانەقین - جەلەولا و دوو پۆلیسی فیدراڵی عێراق له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بێسه‌روشوێنن.
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رايگەیاند، ئەمشەو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر بازگەی حەلاون لە نێوان خانەقین و جەلەولا، لە ئەنجامدا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراون و ژمارەیەك پۆلیسی دیكەش بێسەروشوێنن.
ئاماژەی بەوەش كرد، چەكدارانی داعش خاڵێكی پۆلیسی فیدڕاڵیان گرتووە و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیش سووتێندراون، هێزێكی زۆری سوپا و پۆلیسیش ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون.
ماوه‌یه‌كه جموجۆلی چه‌كدارانی داعش، له ناوچه‌كه زیادیكردووه و چه‌ندینجاره هێرش و په‌لاماری هێزه عێراقییه‌كان ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه ساڵێك زیاتر به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له عێراق تێپه‌ڕیوه.
له دیسه‌مبه‌ری 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، وتاری سه‌ركه‌وتنى خوێنده‌وه، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵ و مه‌ترسییه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق ماوه.
ئ. م