10 چەكداری داعش دەستگیر كران
داعش ھاووڵاتییەكی لە رۆژئاوای كەركووك رفاند
K24 - ھەولێر
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق 10 چەكداری داعشیان لەچەند پارێزگایەك دەستگیر كرد و داعشیش ھاووڵاتییەكی لە رۆژئاوای كەركووك رفاند.
ناوەندی میدیای ئەمنی، سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە "ھێزە ئەمنییەكان 3 چەكداری داعشیان لە رۆژئاوای مووسڵ و 5 چەكداری دیكەشیان لە رۆژئاوای رومادی، ھەروەھا 2 چەكداری دیكەشیان لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركردووە".
ھاوكات لە گوندی مەقام سەربە شارەدێی ریاز لە سنووری حەویجەی باشووری كەركووك، چەكدارانی داعش ھاووڵاتییەكیان رفاندووە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
لە لایەكی دیكە شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر بازگەی حەلاون لە نێوان خانەقین و گوڵاڵە. بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری كوردستان24، لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا دوو پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق كوژراون و ژمارەیەك پۆلیسی دیكەش بێسەروشوێنن و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازیش سووتێندراون.
ماوهیهكه جموجۆلی چهكدارانی داعش، له ناوچهكه زیادیكردووه و تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا، 15 كەس لە خەڵكی سڤیل و ئەندامی ھێزە ئەمنییەكان لە خانەقین و دەورووبەری كوژراون و 27 گوندی ناوچەكەش چۆڵكراون.