ئه‌ردۆغان زیاتر له‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت كه له تره‌مپی ده‌ویست
به‌رپرسێكی ئه‌منی: ئه‌و بڕیاره نابێته سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ توركیا
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكی و توركه‌كان ورده‌كاریی سه‌رنجڕاكێشیان له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرا كردووه كه پێش دوو هه‌فته ئه‌نجامیاندا و ره‌وتی قه‌یرانه‌كانی سووریای گۆڕی و بڕیاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێكهوتهوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له راپۆرتێكدا كه زانیارییه‌كانی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئهمهریكاو توركیاوه بڵاوكردووه‌ته‌وه نوسیوویه‌تی: "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغاندا كه رۆژی 14/12/2018 ئه‌نجامدرا، بۆ توركه‌كان و گه‌وره به‌ررسانی ئه‌مه‌ریكاش له‌ناكاو و چاوه‌ڕوان نه‌كراو بووه. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌نقه‌ره شۆكهێنه‌ر بووه‌و وای لێكردووه به‌خێرایی وه‌ڵامی ئه‌و گۆڕانكاریانه بداته‌وه كه له سنووره‌كانی باشووری وڵاته‌كه روو ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرا له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تره‌مپ هۆشدارییه‌كی ئاسایی بداته ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له بری ئه‌وه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیاسه‌تی واشنتنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕی و ئه‌ركی ته‌واوكردنی شه‌ڕی دژی داعشی دایه ده‌ست ئه‌نقه‌ره.
به‌رپرسانی توركیاش به ئاژانسه‌كه‌یان گوتووه: "تره‌مپ پرسیارێكی ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كردووه (ئایا ئێوه ده‌توانن ناوچه‌كه له داعش پاكبكه‌نه‌وه؟) له وه‌ڵامدا ئه‌ردۆغانیش گوتوویه‌تی: "سوپای توركیا ده‌توانێت به‌و ئه‌ركه هه‌ستێت".
هه‌روه‌ها له پێشهاتێكی كتوپڕدا تره‌مپ گوتوویه‌تی: "كه‌وایه كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن" و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌شداریی كردووه، راسپاردووه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكه‌ن.
پێنج سه‌رچاوه‌ی به‌رپرس و ئاگاداری توركیاش به رۆیته‌رزیان گوتووه: "ده‌مانه‌وێت بڵێین ئه‌و بڕیاره له‌ناكاو بوو، ته‌نانه‌ت ووشه‌ی "له‌ناكاو" بۆ ئه‌و بارودۆخه ووشه‌یه‌كی لاوازه".
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا گوتوویانه: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له واشنتنیش شۆكی درووستكرد، گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌تی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵیاندا تره‌مپ به پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی قایل بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو".
رۆیته‌رز نوسیوویه‌تی: "جه‌یمس ماتیس و برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش، پاش ئه‌وه بڕیاری ده‌ست له كاركێشانهوهیاندا كه تره‌مپ سوور بووه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نقه‌ره هه‌وڵه‌كانی بۆ راوێژ و راگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رووسیا چڕكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش خه‌ریكی داڕشتنی پلانێكه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا هێزه‌كانیان له سووریا یكشێننهوه.
یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه له پلانه‌كه‌دا واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاركراوه‌و ده‌بێت له ماوه‌ی 120 رۆژدا كشانه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت".
له هه‌ڵسه‌نگاندنێكدا بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، سۆنار جاگاپتای، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی توێژینه‌وه‌ی توركی له په‌یمانگای واشنتن گوتوویه‌تی: "ئه‌ردۆغان زیاتر له‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت كه ده‌یویست".
روونیشیكردووه‌ته‌وه: "سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یویست، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتییه‌كانی بۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رابگرێت، نه‌ك كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا".
به‌رپرسێكی ئه‌منی توركیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ده‌ركردنی یه‌په‌گه له سنوور، گرنگییه‌كی زۆر تایبه‌تی لای ئه‌نقه‌ره هه‌یه، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت و بۆشایی پاش كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پڕبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و رووه‌وه رێككه‌وتن نه‌بێت مه‌ترسی گه‌وره درووست ده‌بێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه توركییه ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره بۆ توركیا؟، هه‌ر خۆشی له‌وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی من باوه‌ڕم به‌وه نییه".