كەشناسی وادەی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاو كردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی یەكشەمە پێشبینی دەكات، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە و لە شارەكان باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی