"وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق خوشكی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه"
له هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
مه‌شعان جبووری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقی، رایگه‌یاند، شه‌یما حه‌یالی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق، خوشكی گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی داعشه به‌ناوی له‌یس حه‌یالی.
جبووری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، (شه‌یما خه‌لیل نه‌جم عه‌بدوڵڵا حه‌یالی)، خوشكی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش بووه له مووسڵ به‌ناوی (له‌یس خه‌لیل نه‌جم عبدالله حه‌یالی).
به گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی مه‌شعان جبووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌یس حه‌یالی، كه (ئه‌بو عه‌لی ناسرابوو) له ساڵی 2012 له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی نه‌ینه‌وا بووه، به‌ڵام دواتر به هۆی په‌یوه‌ندی به توندڕه‌وه‌كانه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لادراوه.
له‌یس حه‌یالی، دوای داگیركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه، پۆسته‌كه‌ی پێشووی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ركرده‌ی داعش‌یش له چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی پرۆپاگه‌نده‌یی رێكخراوه‌كه ده‌ركه‌وتووه، یه‌كێكیان له نزیك پردی (حوریه) بووه دوای بۆردومانكردنی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه.
له گرته‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌ڕه‌شه له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات و په‌سنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش ده‌كات.
به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی مه‌شعان جبووری، كوڕێكی له‌یس حه‌یالی، به‌ناوی عه‌لی، له فه‌رمانگه‌ی ئاو ئه‌ندازیار بووه، له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ كوژراوه.
یه‌كێكی دیكه‌ش له كوڕه‌كانی به ناوی حه‌سه‌ن، خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ته‌قاندووه‌ته‌وه كاتێك بۆ ده‌ركردنی داعش له شاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا باسكراوه، سه‌ره‌تا وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌یس حه‌یالی، سه‌ركرده‌ی داعش بێسه‌روشوێن بووه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه له‌گه‌ڵ كوڕێكی به‌ناوی محه‌مه‌د به‌ره‌و به‌غدا رایانكردووه، دواتریش چوونه‌ته توركیا.
ئه‌وه‌ش باسكراوه، له‌یس حه‌یالی و كوڕه‌كانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به‌ناوی (فه‌تحی) له په‌یوه‌ندیدا بوونه، كه پۆستی وه‌زیری شاره‌وانی هه‌بووه له ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی (موسه‌ننا) بووه له شاره‌كه.
تا ئێستاش شه‌یما حه‌یالی، كه ئێستا له پۆستی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقه و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه كاندید كرابوو، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئ. م