بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز فلپینی هه‌ژاند
گوڕه‌كه‌ی 7.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی په‌یمانگای جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.9 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر دورگه‌ی مینداناوی له باشووری فلپین هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆلی تسۆنامی بده‌ن.
وه‌ك ئه‌و په‌یمانگایه رایگه‌یاندووه، "بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 3:39 خولهك به‌كاتی گرینج و له قووڵایی 60 كیلۆمه‌تر باشووری شاری دافاوی هه‌ژاندووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه له چهقهكهیدا 7.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه".
لای خۆشیه‌وه ناوه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی له زه‌ریای هێمن هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی له كه‌ناراوه‌كانی باشووری فلپین و باكووری ئیندۆنیسیای دا، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به‌رزترینی ئه‌و شه‌پۆلانه ناگاته 30 سانتیمه‌تر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی په‌یمانگا ئه‌مه‌ریكییه‌كه، هه‌رچه‌نده دوایین بومه‌له‌رزه‌ی فلپین بووه هۆی رووچوونی زه‌وی له‌و وڵاته، به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆله‌كان پێشبینی ناكرێت ئه‌مجاره‌یان زیانێكی ئه‌وتۆی گیانی به‌دواوه بێت.
H.B