وەزارەتی ئەوقاف وەڵامی موفتی عێراق دەداتەوە
"ئەو جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بە تەواوەتی وەك بۆچوونی گرووپی داعشە"
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی، موفتی عێراق لێدوانێكی دژی ئاھەنگی سەری ساڵی زاینی دا و بە جەژنی كافرانی ناو برد. وەزارەتی كاروباری ئەوقافی ھەرێمی كوردستان، وەڵامی موفتی عێراقی دایەوە و رایگەیاند "به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئەو جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بە تەواوەتی وەك بۆچوونی گرووپی داعشە".
لە بەیاننامەی وەزارەتی ئەوقاف ھاتووە: "قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێراق بوو، كه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، و دژ به ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی زاینییدا، كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كانی دژ به بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون".
وەزارەتی ئەوقاف دەشڵێت: "داوا ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌م جۆره كه‌سانه و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن و، بۆنه و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك لهدهریڕینی خۆشییه‌وه نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئایینی".
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ھاتووە: "ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان، له روانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به ئازادییه ئاینییه‌كان و، به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و، پارێزگاریكردن له ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و، پاراستنی مافی پێكهاته ئاینییه‌كانه‌وه و، به‌پشت به‌ستن به ئه‌زموونی دێرین و زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكهوهژیانیی ئاشتییانه‌ی ئایینه‌كان له‌كوردستان و، ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كاریان پێده‌كه‌ین، به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئەم جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچوونی گروپی دەڕندی داعشە".
دەقی بەیاننامەی وەزارتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
بسم الله الرحمن الرحيم
(لاَيَنْهَاكُمُ اللهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الـمُقْسِطِينَ)
به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، له‌باره‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رعیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر لێت
له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌نه‌وه ، و جیهانیش به‌گشتی له‌خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازیی له‌هاتنی ساڵێكی نوێی زاینیی، وه‌ك هه‌میشه ساڵانه لێره و له‌وێ چه‌ند ده‌نگێكی ناساز به‌رزده‌بنه‌وه، له‌بڕی باسی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن لهپهیڕهوكارانی ئاینیی مه‌سیح و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌هێرشكردنه سه‌ر بۆنه‌ی هاوڵاتییانی مه‌سیحی به‌چه‌ندین ده‌سته‌واژه و وشه‌ی برینداركار كه پێش هه‌ر شتێك پێچه‌وانه‌ی رۆح و ناوه‌ڕۆكی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه.
دواترینی ئه‌و ده‌نگه ناسازانه، قسه‌كانی مه‌هدی ئه‌لسومه‌یده‌عی به‌ناو موفتی وڵاتی عێڕاق بوو، كه له لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌توا ئاسادا لێدوانێكی دژ به‌خۆشیی ده‌ربڕین به‌یادی له‌دایكبوونی عیسای پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ، و دژ بهئاههنگهكانی سه‌ری ساڵی زاینیی دا ، كه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا قسه‌كانی دژ به‌بنه‌ماكانی عه‌قڵ و لێبورده‌یی ئایینی بوون.
ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕووانگه‌ی باوه‌ڕی پته‌ومان به ئازادییه ئاینییه‌كان و، به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئایینداران و، پارێزگاریكردن له‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و، پاراستنی مافی پێكهاته ئاینییه‌كانه‌وه و ، به‌پشت به‌ستن به‌ئه‌زموونی دێرین و زه‌مانی سه‌ركه‌وتووی پێكهوهژیانیی ئاشتییانه‌ی ئایینه‌كان له‌كوردستان و، ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه كاریان پێده‌كه‌ین، به‌توندی دژی لێدوانه‌كانی ناوبراوین و ئەم جۆرە بۆچوونە ھەڵانە بەتەواوەتی وەك بۆچوونی گروپی دەڕندی داعشە. بۆیە داواش ده‌كه‌ین رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چیدی ئه‌م جۆره كه‌سانه و ئه‌م جۆره فه‌توا نازانستییانه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌به‌ر یه‌ك ههڵنهوهشێنن و ، بۆنه و یاده‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك لهدهریڕینی خۆشییه‌وه نه‌گۆڕن بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی و فه‌وزای ئاینیی.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستخۆشیی له‌و دام‌و ده‌زگا و ده‌سته فه‌رمییه ئاینییانه‌ی عێڕاق ده‌كه‌ین كه خێرا هاتنه سه‌ر خه‌ت و به‌رائه‌تی خۆیان پێشاندا لهوتهكانی ناوبراو و روونیان كرده‌وه كه وته‌كانی ناوبراو ته‌نها گوزارشت لهتاكی خۆی ده‌كات نه‌ك پێكهاته ئاینیی و مه‌زهه‌بییه‌كه‌ی.
خوای گه‌وره ساڵی نوێ بكاته ساڵی زیاتری خێر‌و خۆشیی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی
2018/12/29
ھ.م