توركیا ده‌ستبه‌رداری پلانی ھێرشكردنه سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات نابێت
سوپای سووریا رێسه‌كه‌ی له توركیا كرده‌وه به خوری
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی (تاس)ـی رووسی گوتووه: "توركیا ده‌ستبه‌رداری پلانی ھێرشكردنه سه‌ر شه‌ڕڤانه كورده‌كان نابێت له رۆژهه‌ڵاتی فورات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاژانسه رووسییه‌كه به سه‌ربازی و دیپلۆماسی ناوی بردووه گوتوویه‌تی: "هێشتا توركیا ده‌یه‌وێت دژی شه‌ڕڤانه كورده‌كانی باكووری سووریا جووڵه بكات، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره له پلانی كۆنترۆڵكردنی شاری منبج دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا هاتوونه‌ته ناوچه‌كه".
پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 19/12/2018 كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند، ره‌وایه‌تی دایه توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی نوێ دژی شه‌ڕڤانه كورده‌كان ئه‌نجام بدات له‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵیاندایه و بنكه و هێزی ئه‌مه‌ریكیشی تێدایه، به‌تایبه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌یویست شاری منبج كۆنترۆڵ بكات كه یه‌كێكه له دیارترین ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕڤانه كورده‌كان له سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ش په‌یوه‌ست بكات به "ناوچه‌ی ئارامه‌وه" كه توركیا پێشتر له هێڵی سنووری درووستیكردووه‌و تا ناوچه‌كانی ئه‌عزاز و جه‌رابلووس درێژ ده‌بێته‌وه".