كەشناسی: بەفربارین چەندین ناوچە دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان و دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی دووشەممە ئەو شەپۆلە بارانبارینە لەناو شارەكان بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی