به وێنه.. له نزيك حه‌ويجه گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ دۆزرايه‌وه
رووفاتى نزيكه‌ى 200 كه‌سى تێدايه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له پۆليسى ئيتيحادى رايگه‌ياند، گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ له گوندێكى سه‌ر به قه‌زاى حه‌ويجه له باشوورى رۆژئاواى كه‌ركووك دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوه‌يه، گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه له گوندى زلاجحه دۆزراوه‌ته‌وه و رووفاتى نزيكه‌ى 200 كه‌سى تێدايه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ن. له لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كراوون. پاشان خراونه‌ته گۆڕێكى به كۆمه‌ڵه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، زياتر له مانگێكه وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئاگادار كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێككارى ياسايى بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه بگرێته به‌ر، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى وه‌ڵامى داواكارى هاووڵاتيانى گونده‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)




.jpg)

.jpg)
سه‌رچاوه: بغداد اليوم
ئ.ر