ئیمارات گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ دیمه‌شق ده‌ستپێده‌كاته‌وه
ماوه‌ی 6 ساڵ بوو گه‌شته‌كان راگیرابوون
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی وڵاتی ئیمارات رایگه‌یاند، "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له شیاوی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ سووریا دڵنیا ببنه‌وه".
ئه‌مه‌ش ته‌نیا دوای سێ رۆژ له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیمارات له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا هاتووه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا و تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵاته، هه‌ردوو كۆمپانیای "ئیتیحاد و ته‌یه‌ران"ی ئیماراتی له ساڵی 2012ـه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان بۆ دیمه‌شق هه‌ڵپه‌ساردبوو.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌یف سویدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی ناوبراو به رۆژنامه‌ی "به‌یان"ی ئیماراتی راگه‌یاند، "ئێستا ده‌سته‌ی گشتی فڕۆكه‌وانی له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق ده‌كات.. دواتر له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی لێژنه‌كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ده‌دات".
سویدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئاسایش و سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران له‌پێشینه‌ی هه‌موو كاره‌كانیانه و هه‌موو ئه‌و رێككارانه ده‌گرنه به‌ر كه ده‌سته‌به‌ری پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی گه‌شتیاران و فڕۆكه‌كان ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی پێنجشه‌ممه 27ى ئه‌م مانگه، دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 8 ساڵ، یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی له دیمه‌شقه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی "حه‌بیب بورقیبه"ـی نێوده‌وڵه‌تی له شاری منستیری تونس ئه‌نجامدرا و 160 هاووڵاتی سووری له‌و گه‌شته‌دا سه‌ردانی تونسیان كرد.
H.B