كچی سه‌دام قسه‌كانی باوكی بڵاوده‌كاته‌وه كه 4 رۆژ پێش له‌سێداره‌دانی كردبووی
له ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی سه‌دام ره‌غدی كچی نامه‌یه‌كی باوكی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌غد سه‌دام، كچی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌و قسانه‌ی باوكه له‌سێداره‌دراوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه 4 رۆژ پێش له‌سێداره‌دانی كردبووی.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌دام كه ره‌غد له تویته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، مێژووه‌كه‌یان بۆ به‌رواری 26ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2006 ده‌گه‌ڕێته‌وه و به گوته‌ی ره‌غد باوكی گوتبووی: "ئه‌ی گه‌لی عێراقی وه‌فادار و رێزدار، به‌و خودایه به‌به‌زه‌ییه ده‌تانسپێرم، كه هیچ چاكه‌یه‌ك لای ئه‌و بزر نابێت و مرۆڤی باوه‌ڕدار و راستگۆ و ده‌ستپاك بێ هیوا ناكات".
به‌گوێره‌ی تویته‌كه‌ی ره‌غد، سه‌دام كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی به گوتنی زاراوه‌ی "ألله أكبر" ته‌واو كردبوو و دوای ته‌واوكردنی په‌یامه‌كه‌شی سیفه‌ته فه‌رمییه‌كه‌ی كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌خۆی دابووه‌وه و گوتبووی: "سه‌دام حوسێن، سه‌رۆك كۆماری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، به‌غدا، 26/12/2006ی زاینی".
ئه‌م تویته‌ی ره‌غد هاوكاته له‌گه‌ڵ 12ـه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسێنی باوكی.
شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه، سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووتری له‌سێداره‌دراوی عێراق به كوشتن و ئه‌نفالكردنی 180 هه‌زار كوردی بێ‌تاوان و سووتاندنی زیاتر له 4 هه‌زار 500 گوندی كوردستان تاوانبار بوو، وێڕای زوڵم و سته‌مكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له‌ناو خه‌ڵك.
H.B
أيّها الشعب الوفيّْ الكريم: أستودعكم ونفسيَ عند الربّ الرحيم الذي لا تضيع عنده وديعة ولا يخيبُ ظنّ مؤمنٍ صادقٍ أمين ..
— رغد صدام حسين (@RghadSaddam) December 30, 2018
الله أكبر
صدام حسين
رئيس الجمهورية والقائد العام للقوات المسلحة المجاهدة
بغداد
٢٦ / ١٢ / ٢٠٠٦ م #صدام_حسين #صدام #ذكرى_استشهاد_صدام_حسين
#عاشت_الذكرى pic.twitter.com/NR1ODEIuvN
