به‌رپرسێكی ئێرانی زانیاری شۆك له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
"ئێران له‌رووی ئه‌تۆمه‌وه هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ و له پێشكه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رده‌وامه"
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئێرانی له‌بواری ئه‌تۆم به‌ڵێنیدا، به‌م نزیكانه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه لاده‌بات، كه ئێران له بواری ئه‌تۆمیدا به‌ده‌ستی هێناون.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر زارعان، راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆكی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به ده‌ستكه‌وته ئه‌تۆمییه‌كان له شاری یه‌زد له ناوه‌ڕاستی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "پیشه‌سازی ئه‌تۆمی له كۆماری ئیسلامی هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و له‌به‌ره‌وپێشچوون به‌رده‌وامه".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی كرده‌وه، "به‌لای تارانه‌وه كارێكی زۆر ئاسانه كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی" به‌ڵكو ده‌توانین بۆ ئاستێكی زۆر باشتریش له‌و قۆناغه هه‌نگاو بنێین"، گوتیشی: "وڵاته‌كه‌ی خاوه‌ن ته‌كنیك و زانستێكی پێشكه‌وتووه و پلانی باشیشی بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاره پێویسته‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه".
زارعان ئاماژه‌ی به‌وه دا، "به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نیازێكی ئاشتیانه‌ی هه‌بووه"، گوتیشی: "رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی زۆر هاوكاری به‌ره‌وپێشبردنی هێز و تواناكانی وڵاتی كردووه و ده‌ستكه‌وته‌كانی بوونه‌ته پاڵنه‌رێك بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر مێزی دانوستان دابنیشن".
به‌رپرسه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، "چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته ئاستی مه‌به‌ست و دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی له زۆر كه‌رتی ئه‌تۆمی هه‌نگاوه‌كانی خێراتر بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا تواناكانی تاران له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌تۆم به‌ره‌و ئاستی "هاوتا تیشكده‌ره جێگیره‌كان" هه‌نگاو ده‌نێت، كه ئه‌مه‌ش ته‌كنیكێكی ده‌گمه‌نه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نیا ژماره‌یه‌كی سنوورداری وڵاتان توانیویانه له‌و ئاسته نزیك ببنه‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "له‌كاتی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی تائێستا، ژماره‌ی ئامێره‌كانی سه‌نته‌رفیوچ له دامه‌زراوه‌ی فه‌ردو له 720ـه‌وه بۆ زیاتر له هه‌زار ئامێر زیادی كردووه"، هه‌روه‌ها گوتی: "نه‌یارانی ئێران پێگه‌ی خۆیان له توانای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌تۆم باش ده‌زانن و ده‌یانه‌وێ كۆماری ئیسلامی له‌و توانایه بێبه‌ش بكه‌ن".
"هاوتا تیشكده‌ره جێگیره‌كان" ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زانستی كیمیاییه و پێوه‌ری بارسته ژماره‌كانی گه‌ردی "یۆرانیۆمه" و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: "ئه‌و نیۆكلیدانه‌ی ته‌نیا له ژماره‌ی بارستاییه‌كه‌یان جیاوازیان هه‌یه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له گه‌ردیله ژماره جیاوازن پێیان ده‌گوترێت "هاوتا"، بۆنموونه هه‌موو ئه‌و نیۆكلیدانه‌ی هه‌ڵگری هه‌مان گه‌ردیله ژماره‌ی "92"ـن سه‌رجه‌میان به یۆرانیۆم ناوده‌برێن، له‌كاتێكدا بارسته ژماره‌كانیان له‌نێوان 227 بۆ 240ـه، بۆ نموونه پێی ده‌گوترێت یۆرانیۆمی 233، یۆرانیۆمی 235، یۆرانیۆمی 238 ...هتد، له‌كاتێكدا هه‌موویان گه‌ردیله ژماره‌كه‌یان بریتییه له "92"، و به پێوه‌ریش هایدرۆجن1، هایدرۆجین2 یانیش دیتریۆم و هایدرۆجین3 یان تریتیۆم به هاوتای هایدرۆجینی ناوده‌برێت".

H.B