رووسیا منداڵه داعشه‌كانی له عێراق ده‌باته‌وه
30 منداڵی له به‌غداوه گه‌یانده‌وه مۆسكۆ
K24 - هه‌ولێر:
رووسیا 30 منداڵی ئه‌و ژنه رووسانه‌ی له عێراقه‌وه گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، پاش ئه‌وه‌ی باوكیان له ریزه‌كانی داعشدا ساڵانێك له عێراق شه‌ڕیان كرد‌و كوژراون. به گه‌یشتنه‌وه‌شیان بۆ رووسیا براونه‌ته نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت و له ره‌وشی ته‌ندرووستیان دڵنیاببنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ره‌مه‌زان قه‌دیرۆف، سه‌رۆكی چیچان له تێلیگرامه‌وه نووسی: "فڕۆكه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی باره له ناكاوه‌كان نیشته‌وه، ئه‌و گه‌شتێكی تایبه‌تی له به‌غداوه كردووه و 30 منداڵه داعشی رووسی هێناوه‌ته‌وه و له فڕۆكه‌خانه‌ی گۆكۆڤیسكی له مۆسكۆ نیشتووه‌ته‌وه".
پێش ده‌رچوونیشیان بۆ مۆسكۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی رووسی گوتوویه‌تی: "ته‌مه‌نی ئه‌و 30 منداڵه به كچ و كوڕه‌وه، له‌نێوان 3 تا 10 ساڵان بوون، باوكه‌كانیان له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و ھێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بوو، تا ساڵی 2017 توانرا چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه له شاره گه‌وره‌كان ده‌ربكرێن".
قه‌دیرۆف له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌وه نوسیوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مان گه‌ڕاندنایه‌ته‌وه بۆ نیشتمان، ده‌بوونه ئامانجی هه‌واڵگریی بیانی.
سه‌رۆكی چیچان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی VKontakte ڤیدیۆیه‌كی ساتی ده‌رچوونی منداڵه‌كانی له به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و روونیكردووه‌ته‌وه كه 24 له‌و منداڵانه داغستانین و 3 منداڵیشیان چیچانین".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئانا كۆزنیتسۆڤا، نێرده‌ی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ته‌ئكیدی كردبووه‌وه كه پێویسته هیچ ئاسانكاریی و نه‌رمییه‌ك به‌رامبه‌ر تیرۆریستان نه‌نوێنرێت، به‌ڵام له‌نێوان پرسه مرۆیی و تاوانكارییه‌كانیشدا جیاوازی بكرێت".
هه‌روه‌ها داوایكرد سه‌رله‌نوێ ئه‌و منداڵانه و دایكه‌كانیان ئاماده بكرێنه‌وه بۆ ژیان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، چونكه ئه‌و منداڵانه‌ش قوربانیی ده‌ستی تیرۆر و جه‌نگن".