كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی كاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی كردووەتە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە باران و لە ھەندێكی دیكەش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی كردووە، كاریگەرییەكان سبەی سێ شەممە بەردوام دەبن و ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمە باران ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی