پارتى: هيوادارين له سهرهتاى ساڵى نوێ دانووستانى لايهنهكان بۆ پێكهێنانى حكومهت به ئهنجام بگات
دەستبەکاربوونی دامەزراوەکانی کوردستان پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بێت
K24 – ههولێر:
مهكتهبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، له پهيامێكدا كه به بۆنهى سهرى ساڵى نوێوه دهريكردووه، رايگهياند، هيوادارين سەرەتای ساڵی نوێ سەرەتای بەئەنجامگەیشتنی دانوستانی هێزە سیاسییەکان و دەستبەکاربوونی دامەزراوەکانی کوردستان پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بێت بۆ هەرچی زیاتر خزمەتکردنی گەلە شایستەکەمان.
دهقى پهيامهكه
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵی نوێی زایینی
بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی سهری ساڵی (2019)ی زایینی بە گەرمی پیرۆزبایی لە تێکڕای رۆڵەکانی گەلەکەمان دەکەین بەو ئومێدەی سالێ نوێ پڕ لە خێرو خۆشی و بەرەکەت بێت بۆ هەموو لایەک.
لە پێشوازی ساڵی نوێدا ئومێد دەکەین مەینەتی و قەیران و کێشەکانی رابردوو بە یەکجاری کۆتاییان بێت و گەلە خۆڕاگرەکەمان پێ بنێتە قۆناغ و ژیانێکی ئاسودەتر و خۆشگوزەرانتر.
بەو هیوایەی سەرەتای ساڵی نوێ سەرەتای بەئەنجامگەیشتنی دانوستانی هێزە سیاسییەکان و دەستبەکاربوونی دامەزراوەکانی کوردستان پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی نوێ بێت بۆ هەرچی زیاتر خزمەتکردنی گەلە شایستەکەمان.
لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە بەڵێن بۆ گەلی خۆمان نوێدەکەینەوە کە هەمیشە پەرۆشی سەربەرزی و خۆشگوزەرانیی و دابینکردنی ئاشتی و تەناهی کوردستانێکی بەهێز بین و لەو پێناوەدا درێغی نەکەین.
لە دەستپێکی ساڵی نوێدا پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە هەر لە سایەی ئەواندایە ساڵان بەڕێ دەکەین و کوردستان هەر سەرفراز و و ئاوەدان و پارێزراوە.
هەروەها پیرۆزبایی لە هەڤاڵ و کادیران و تێکڕای ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ئومێدەوارین بە هەوڵ و هیممەتی هەموو لایەک ساڵ بە ساڵ رەوشی کوردستان لە هەموو رویەکەوە بەرەو باشتر ببەین.
جارێكی دیكه ساڵی (2019)ی زاینی پیرۆزبێت و كوردستان ههر ئاوهدان بێت.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
31ى 12ى 2018