ئيسرائيل هۆشدارى له باره‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق ده‌دات
مووشه‌كى ئێرانى له رۆژئاواى عێراقه‌وه ئاراسته بكرێن ده‌گه‌نه ته‌لئه‌بيب
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى سه‌ربازيى ئيسرائيل، ليوا تامير هيمان، رايگه‌ياند، ئێران هه‌ژموونى خۆى به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى له عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر ئيسرائيل.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌يه‌كدا، هيمان گوتى: هه‌ژموونى ئێران له عێراق په‌ره‌ى سه‌ندووه، به تايبه‌تى له رێگه‌ى كه‌تيبه‌ى قودسه‌وه.
گوتيشى: ئێرانييه‌كان وه‌ك گۆڕه‌پانێكى گونجاو بۆ دژايه‌تيكردنى ئيسرائيل به‌كار ده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ى له سووريا كردوويانه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، ئه‌و مووشه‌كه ئێرانييانه‌ى له جۆرى (زلزال) و (فاتح 110) كه ره‌وانه‌ى عێراق كراوون، مه‌وداى گه‌يشتنيان 200 تا 700 كيلۆمه‌تره و ئه‌گه‌ر له خۆرئاواى عێراقه‌وه ئاراسته بكرێن، ده‌گه‌نه ته‌لئه‌بيب و ريازى پايته‌ختى سعوودييه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر