روانگه‌ى سووريا: ئه‌مساڵ 20 هه‌زار كه‌س كوژراوون
له ئه‌فغانستان 40 هه‌زار كه‌س كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مساڵ 20 هه‌زار هاووڵاتى سووريا كوژراوون، به‌ڵام ئه‌م ئاماره كه‌مترينه له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا.
روانگه‌كه راشيگه‌ياندووه، كۆتايى 2018 هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى سووريا و گه‌ياندنى زيانى زۆر به گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و رێكخراوى داعش.
روونيشيكرده‌وه، له‌مساڵدا 19 هه‌زار و 666 كه‌س كوژراوون، له‌و ژماره‌يه‌ش 6 هه‌زار و 349 هاووڵاتى مه‌ده‌نى بوون و له ناويشياندا 1437 منداڵ هه‌بوون.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێسى راگه‌ياندووه، كوژرانى 20 هه‌زار كه‌س، له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى رابردوودا كه‌مترين ژماره‌ى كوژراوانى سووريايه.
له 2017دا 33 هه‌زار كه‌س كوژرابوون. له 2014دا 76 هه‌زار كه‌س كوژرابوون، كه به‌رزترين ژماره بووه له ماوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى ناوخۆى سووريادا.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌وشى ئه‌فغانستان، ئه‌مساڵ له سووريا خه‌ڵك كه‌متر كوژراوه. به‌و پێيه‌ى له 2018دا له ئه‌فغانستان 40 هه‌زار كه‌س كوژراوون، ئه‌مه‌ش يه‌كسانه به ژماره‌ى كوژراوان له يه‌مه‌ن و سووريادا.
سه‌رچاوه: روانگه‌ى سووريا
ئ.ر