هێزى ئاسمانى عێراق به ئێف 16 بۆردومانى ناوچه‌يه‌كى سوورياى كرد
كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعشيان له ناو خاكى سووريا بۆردومان كرد
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى عێراق، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى چه‌كدارانى داعشيان له ناو خاكى سووريا بۆردومان كرد.
فه‌رمانده‌يى ئۆپراسيۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، چه‌ند فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى ئێف16ى هێزى ئاسمانى عێراق كۆبوونه‌وه‌يه‌كى داعشيان له سووريا بۆردومان كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له ناوچه‌ى (سوسه)ى ناو خاكى سووريا ئه‌نجامدراوه و 30 به‌رپرسى داعش تێيدا به‌شدار بوونه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، خانوويه‌كى دوو نهۆمى به ته‌واوى وێران كراوه.
پێشتر حكومه‌تى سووريا رايگه‌ياندبوو، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ديمه‌شق، هێزى ئاسمانى عێراق بۆى هه‌يه بۆردومانى چه‌كدارانى داعش له ناو خاكى سووريا بكات.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ريه‌نيوز
ئ.ر