داعش سابوونێكی مه‌ترسیدار درووست ده‌كات
دانه‌یه‌ك به‌سه بۆ سووتاندنی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی هه‌واڵگه‌ری به‌ریتانیادا هۆشداری دراوه، "رێكخراوی داعش بڕیاریداوه له 3 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2019، ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان بخاته پێشینه‌ی كرده‌وه‌كانی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری توانییان له خانوێكی كۆنی یه‌كێك له گونده‌كانی نزیك له‌نده‌ن سێ گه‌نج ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ماوه‌ی 3 مانگ بوو به‌وردی چاودێرییان ده‌كرد".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و 3 گه‌نجه، سابوونێكی دهستشۆردنیان له‌و خانووه دۆزییه‌وه، كه ده‌كرێت له‌ناو جانتای گه‌شتكردن هه‌ڵبگیرێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ مادده‌یه‌كی ئاسنین و ئه‌له‌منیۆم له سابوونهكهدا نییه، ئامێری پشكنینیش ناتوانێت مه‌ترسییه‌كانی ئاشكرا بكات".
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له سابوونه‌كه كردووه، ده‌ركه‌وتووه، كه له مادده‌یه‌كی كیمیایی درووستكراوه، كه زۆر به‌خێرایی گڕده‌گرێت و بۆ داگیرساندنی له‌ناو فڕۆكه‌دا ته‌نیا پێویستی به بڕێك گۆگرده كه له‌شێوه‌ی دار درووستكراوه و به ناوه‌وه‌ی پاكهتهكهوه ده‌چه‌سپێندرێت و له‌كاتی راكێشانی سابوونه‌كه به‌هۆی گۆگردهكه داده‌گیرسێت، بڵێسای ئاگره‌كه بۆ دووری دوو مه‌تر فیچقه ده‌كات و تا ماوه‌ی 15 خولهك ئاگره‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و كوژاندنهوهشی ئه‌سته‌مه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش به‌شی ئه‌وه ده‌كات كه ئاگرێكی گه‌وره له‌ناو فڕۆكه‌دا داگیرسێت و ببێته هۆی كاره‌ساتێكی نه‌خوازراوی مرۆیی.
هه‌روه‌ها هه‌واڵگه‌ری به‌ریتانیا هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، "رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 20 گه‌نجی له 2 وڵاتی عه‌ره‌بی ئاماده كردووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستییه له‌ناو فڕۆكه‌یه‌كی توركی، شه‌ش فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپی ئه‌نجام بده‌ن".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و 3 گه‌نجه‌ی ده‌ستگیریان كردووه، دانیان به‌وه‌دا ناوه كه سابوون و گۆگردهكهیان لایه و له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه له به‌ریتانیا پێیاندراوه، كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی فێر كردووه چۆن سابوونه‌كه داده‌گیرسێت"، ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "ئه‌و گه‌نجانه گوتوویانه: ئه‌و كه‌سه ناناسن كه سابوون و گۆگردهكهی به‌وان داوه و ئه‌وه‌نده ده‌زانن كه ناوی "تۆم"ـه و له رێگه‌ی چه‌كدارێكی داعشه‌وه له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری له‌نده‌ن چاویان پێ كه‌وتووه".
هه‌واڵگه‌ری به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی دركاندووه، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش كه سێ گه‌نجه‌كه‌ی به‌تۆم ناساندووه هه‌ستی به‌وه كردووه كه هه‌واڵگه‌ری پێیان زانیوه كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه، چه‌كداره‌كه به‌ره‌و تونس رایكردووه و له‌وێشه‌وه چووه‌ته جه‌زائیر و دواتر بێسه‌ر و شوێن بووه، بۆیه هه‌واڵگه‌ری به‌ریتانیا هۆشداری داوه‌ته سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و ته‌واوی ئامێره‌كانی پشكنینی گه‌شتیاران و داوی لێكردووه، رێگه به بردنی هیچ سابوونێك بۆ ناو فڕۆكه‌كان نه‌ده‌ن و، به وردی پشكنین بۆ جانتا و كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگ و بنه‌وه‌ی جله‌كان بكه‌ن و جگه له سابوون له‌وه‌ش دڵنیا ببنه‌وه كه هیچ گۆگردێكی له دار درووستكراو له‌ناو كه‌لوپه‌لی گه‌شتیاراندا نییه".
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 گه‌نجه له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری له‌نده‌ن، ئاشكرا بووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ناوی تۆم بووه له‌ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه له‌نده‌نی به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره جێهێشتووه، دواتریش چه‌ندین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی دواجار خۆی ون بكات و ئێستا هیچ شوێنه‌وارێكی دیار نییه.
H.B