زانايان: گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى زه‌ويدا دێت و هه‌ندێك وڵات نامێنن
له 2019 مه‌ترسى له‌ناوچوونى وڵاتان دێته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ى رووپێوى جيۆلۆجى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى زه‌ويدا دێت و ئه‌گه‌رى له‌ناوچوونى يه‌كجاره‌كى وڵاتێك له ئارادايه.
ئه‌و ده‌سته‌يه راشيگه‌ياند، به هۆى روودانى تسۆناميى و كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ژينگه‌ييه‌وه له زه‌رياى هێمن وڵاتێكى وه‌ك فليپين له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى جيهان ديار نامێنێت و له‌ناو ده‌چێت.
ژماره‌يه‌ك له زانايانى تايبه‌تمه‌ند له بوارى چالاكييه‌كانى بومه‌له‌رزه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بوومه‌له‌رزيه‌ك به گوڕى 7 پله‌ى رێخته‌ر به‌م دواييانه تۆمار كراوه، كه له ده‌وروبه‌رى فليپين روويداوه و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه له دوورى 193 كيلۆمه‌تر له شارى جه‌نه‌راڵ سانتۆس روويداوه.
ئه‌و شاره‌زايانه پێشبينى روودانى تسۆنامييه‌كى ديكه له زه‌رياى هێمن ده‌كه‌ن و به‌و هۆيه‌وه فليپين رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى ديكه‌ى سرووشتى و مرۆيى ده‌بێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زايانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، بوومه‌له‌رزه‌كان به كاريگه‌رى هه‌ساره‌كانى ديكه‌ى ده‌وروبه‌رى زه‌وى رووده‌ده‌ن و كاتێك هه‌ساره‌كان ده‌كه‌ونه گۆشه‌يه‌كى مه‌ترسيداره‌وه له‌گه‌ڵ زه‌وى، حاڵه‌تى ناباو له‌سه‌ر زه‌وى رووده‌ده‌ن به هۆى گۆڕانكارييه‌كانى هێزى كێشكردنه‌وه.
له ئێستادا گڕكانى ئيتا له (سه‌قڵيه - سيشيليا)ى ئيتاڵيا چالاك بووه و به‌فرێكى زۆر له ژماره‌يه‌ك وڵات به‌فربارين ده‌ستيپێكردووه و گه‌رده‌لوولى جياجيا هه‌ڵيانكردووه و له ئه‌ندۆنيزياش گڕكانى كراكاتو چالاك بووه.
پێشتر زانايان هۆشداريان له باره‌ى دوورگه‌ى سيشيليا دابوو و له ئێستاشدا مه‌ترسى رووى له فليپين كردووه.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك