داعش له سنووری خانه‌قین هێرشی كرد
ترسێكی زۆر له ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و چەکدارانی داعش هێرشی سه‌ر گوندی شێرکی سەر بە قەزای خانقینیان كرد و کارگەیەکی چه‌و و له‌میان سوتاند و ترس و نیگه‌رانیش له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سەرچاوەیەکی لیوای 3ـی هێزەکانی پێشمەرگە بەکوردستان ۲٤ـى ڕاگەیاند، "زیاتر لە 20 چەکداری داعش چونەتە ناو گوندی قایە و دواتر لەو گوندەوە هێرشی سه‌ر گوندی شێرکی سەر بە قەزای خانقینیان كردووه و کارگەیەکی چەو و لمیان له‌و گونده سوتاندووە".
سەرچاوەکەی لیوای ۳ـی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه ئاماژەی بەوەش کرد، "وێڕای ئه‌وه‌ی چەکدارەکان به ژمارەیەکی زۆره‌وه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و بەبەرچاوی خەڵکی ناوچەکەوە سوڕاونەتەوە، بەڵام هێزە عێراقیەکان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر ئه‌و هێرشه نەبووە، ئەمەش بوەتە هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترسێکی زۆر لەناو خەڵکی ناوچەکە".
H.B