كەشناسی پێشبینی بەفر دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك، ئەگەری بارانبارین ھەیە.
