"بەڵێنم دابوو کە کۆتایی بە هەموو شەڕەکانی ئەمەریکا بهێنم"
تره‌مپ وه‌ڵامی ره‌خنه‌كان ده‌داته‌وه و خۆی به شایه‌ن ده‌زانێت وه‌ك پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی وه‌سفبكرێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا، رۆژی دووشەممە لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر له باره‌ی ره‌خنه‌ی میدیاکان بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا گوتی: "من لە کاتی هەڵبژاردن بەڵێنم دابوو کە کۆتایی بە شەڕی درێژخایەنی ئەمەریکا بێنم".
بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا کاردانەوە و رەخنەی زۆربەی سیاسەتمەدارانی بە دوادا هات، تەنانەت جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری دەستی لە کار کشایەوە.
میچ مەکانێل رابەری زۆرینەی کۆمارییهكان لە ئەنجوومەنی پیران، لەگەڵ هەندێك لە نوێنەران یادداشتێكیان ئاماده کرد و داوایان لە تره‌مپ کردبوو جارێکی دیكه پێداچوونەوە به بڕیاره‌كه‌یدا بكات.
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كان، لە ئەنجوومەنی پیران، رەخنەی له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ و گرت و گوتی: "بڕیاری کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە سووریا دیارییه‌كی گەورەیە بۆ ئێران و بەشار ئەسەد و بڕیارێکی تێکدەرە بۆ هاوپەیمانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان".
دوای ره‌خنه‌كانیش تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "من تاکە كه‌سم لە ئەمەریکا کە دەڵێم هێزە سەربازییەکان بە سەرکەوتوویی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه ماڵەوە و بەو جۆرە میدیاکان بە خراپی باسم دەکەن. ئەمە کاری میدیا ههڵپهرستهكان و ئەو کەسانەن کە چه‌ندین ساڵە رەخنە دەگرن و هیچ دەستکەوتێکیان نییە، ئەگەر من لە شەڕێکی بێکۆتاییدا مابامه‌وه، دیسان هەر ناڕازی بوون".
هەروەها دەڵیت: "ئەگەر هەرکەسێك جگه لە دۆناڵد ترەمپ لە سوریا، كه سەرتاسەری داعش بوو، کاری دەکرد ئێستە وەکو پاڵەوانی نەتەوەیی باسیان دەکرد، زۆربەی داعش لە ناو چوون ئێمە زۆر بە ئارامی هێزەکانمان دەکشێنینەوە تاکو بچنەوه پاڵ خێزانەکانیان و هەر لەم کاتەشدا خەریکین شەڕ لە گەڵ پاشماوەکانی داعش دەکەین".
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا، ئاماژه به به‌ڵێنێك ده‌كات كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابوو و ده‌ڵێت: "لە کەمپینی خۆم بەڵێنم دابوو له سووریا و هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی جیهان چی دەکەم. ئێستا کە کشانەوەی هێزەکانم دەستپێکردووە میدیا فێڵبازەکان و جەنەراڵە خەیاڵییەکان کە نەیانتوانی پێش من کارێك بەرەو پێش ببەن، دادەنیشن و ره‌خنه لە من و له تاکتیکەکانم ده‌گرن کە ئەنجامیشیان هه‌بووه. من ئه‌و كاره ده‌كه‌م كه پێشتر گوتوومه ئه‌نجامی ده‌ده‌م".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، دۆناڵد تره‌مپ، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له سووریا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ ده‌ربڕیوه.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ له كاتی سه‌ردانه نهێنییه‌كه‌یدا بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش گفتوگۆی كردووه.
نیویۆرك تایمز نوسیوویه‌تی: "تره‌مپ به‌ڵێنی داوه چه‌ند مانگێك ده‌رفه‌ت بداته به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پلانی كشانه‌وه له سووریا جێبه‌جێ بكه‌ن".
If anybody but Donald Trump did what I did in Syria, which was an ISIS loaded mess when I became President, they would be a national hero. ISIS is mostly gone, we’re slowly sending our troops back home to be with their families, while at the same time fighting ISIS remnants......
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 31, 2018
...I campaigned on getting out of Syria and other places. Now when I start getting out the Fake News Media, or some failed Generals who were unable to do the job before I arrived, like to complain about me & my tactics, which are working. Just doing what I said I was going to do!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 31, 2018