كوتله‌ى سادقوون: پێويسته وه‌ك دوژمن سه‌يرى ئه‌مه‌ريكا بكرێت
هۆشداريشى له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سوورياوه بۆ عێراق دا
K24 – هه‌ولێر:
كوتله‌ى سادقوون له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌ياند، پێویسته وه‌ك دوژمن سه‌یری ئه‌مریكا بكرێت و هۆشداريشى له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سوورياوه بۆ عێراق دا.
ئه‌حمه‌د كه‌نانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ى سادقوون، كه قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌وان گومانیان له سیاسه‌ت و نیازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه و داواشیكرد، ده‌بێ وه‌ك دوژمن سه‌یری ئه‌مریكا بكرێت.
ناوبراو گومانیی خۆیشی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌ربڕی و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا بكشێنه‌وه و به‌ره‌و عێراق بێن، ئه‌وا عێراقييه‌كان به‌رگرى ده‌كه‌ن و رێگه به مانه‌وه‌ى هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كان له عێراق ناده‌ن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى كوتله‌ى سادقون له كاتێكدايه، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌كشێته‌وه و هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ريكاييه‌كان روو ده‌كه‌نه عێراق.