هۆشدارى له شكستهێنانى دانيشتنى داهاتووى نوێنه‌ران ده‌درێت
ئه‌گه‌ر هه‌مان ناو بۆ پۆسته وه‌زارييه‌كان كانديد بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی نەسر، هۆشداری لە شکستهێنانی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان دا.
نەدا شاکر جەودەت، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رایگەیاند، ئەگەر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاندیدکردنی ئەو ناوانەی پێشتر پێشکەشی پەرلەمانی کردوون بەردەوامبێت، ئەوا جارێکی دیکە دانیشتی پەرلەمان لە تێپەڕاندنی کابینەی حکومەت شکستدەهێنێت.
گوتیشی: لە لایەن هەندێک لایەنەوە گوشاری زۆر دەخرێتە سەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نوێنه‌رى كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا هۆشدارى له خراپبوونى ره‌وشى سياسى عێراق دا.
عالیە نووسەیف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له كوتله‌ى دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دیارینەکردنی کوتلەی گەورەی پەرلەمانی پێشێلکردنی ماددەی 76ی دەستووری عێراقە.
گوتیشی: نەبوونی کوتلەی گەورەی نوێنه‌ران دەبێتە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2019.
ئاماژەی بەوەشدا، بارودۆخی ئەمنی بەرەو سەقامگیری دەچێت، بەڵام بارودۆخی سیاسی ناسەقامگیر دەبێت.