كەشناسی: بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، بەفر و باران لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.