داھاتی ئاوی ھەرێمی كوردستان لە 10 مانگدا 32 ملیار دینارە
"لە ساڵێكدا 800 پڕۆژە جێبەجێكراوە"
K24 - ھەولێر
بڕیارە له سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه كار به‌پێوه‌ری زیرەك بۆ دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵان‌دا بكرێت.
مەسعود كاڕه‌ش، به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌م داهات و كار‌و پڕۆژه‌كانی ساڵی 2018ی ئاو و ئاوەڕۆیی لە ھەرێمی كوردستان خسته‌ڕوو، راشیگه‌یاند "رێكخراوی جایكای یابانی له‌وبڕه قه‌رزه‌ی ته‌رخانی كردووه بۆ عێراق بڕی 22 ملیۆن دۆلار به‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێت له ساڵی نوێ‌دا له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "لە ساڵی رابردوودا 800 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی كوردستان جێبەجێكراون، ھەروەھا لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا داھاتمان 32 ملیار دینار".
گوتیشی: "لەم مانگەوە كار بە پێوەری زیرەكی ئاوی ماڵان دەكرێت و بەپێی ئەو پێوەرە پارەی ئاو وەردەگیرێت".