ئه‌فسه‌رێكى ئه‌مه‌ريكا: كشانه‌وه‌مان له سووريا بۆ تێكدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيايه
ده‌يان هه‌زار سه‌ربازى تورك ئاماده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر تيرۆريسته كورده‌كان

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكى خانه‌نشينى سوپاى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا هه‌نگاوێكى زيره‌كانه‌يه، بۆ تێكدانى په‌يوه‌ندى رووسيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا.
عه‌قيد "دۆگلاس ماكگريگۆر" له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "فۆكس نيوز" رايگه‌ياند، رووسيا ماوه‌يه‌كى درێژه هه‌وڵده‌دات په‌يوه‌ندى به تين له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا و ياخيبووه سوورييه‌كان درووست بكات، به‌ڵام به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رووسيا ناچار ده‌بێت له‌ناو ئه‌و لايه‌نانه‌دا يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت".
گوتيشى: "پێويسته به زووترين كات سووريا به‌جێبهێڵين. چونكه ده‌يان هه‌زار سه‌ربازى تورك ئاماده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر تيرۆريسته كورده‌كان، ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر توركيا له‌و ناوچه‌يه. ئێمه به كشانه‌وه‌مان له ناوچه‌كه، حكومه‌تى سووريامان ناچار كرد، بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچه‌يه. ده‌بێت رووسياش هه‌ڵبژێرێت له نێوان ئه‌و لايه‌نانه‌دا، بێگومان به هاتنه ناوه‌وه‌ى توركيا رووسيا به‌شێكى هه‌ژموونى به‌سه‌ر سووريى و ئێرانييه‌كان له‌ده‌ستده‌دات".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، "له رووى پره‌نسيپه‌وه هيچ بنه‌مايه‌ك بۆ هاوكارى نێوان رووس و تورك و ئێرانييه‌كان له ئارادا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش شتێكى باشه بۆ ئه‌مه‌ريكا".
مانگى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
دوێنێش له ميانى وته‌يه‌كيدا دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى كشانه‌وه‌مان له سووريا، كورده‌كان ده‌پارێزين.
تره‌مپ ره‌خنه‌شى له كورد گرت و گوتى: كورده‌كان شه‌ڕكه‌رى باشن، به‌ڵام كاتێك ئێمه 30 فڕۆكه‌ى ئێف18 له پێشيانه‌وه ده‌نێرين بۆ شه‌ڕ ئه‌وان شه‌ڕى باش ده‌كه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه به‌و شێوه‌يه شه‌ڕ ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: كورده‌كان نه‌وت به ئێران ده‌فرۆشن و ئێمه‌ش به‌وه خۆشحاڵ نابين، كه ئه‌وان نه‌وت به ئێران بفرۆشن.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر