چین پێدانی ڤیزای بە بازرگانانی كورد ئەستەمكردووە
نرخی ڤیزای چین بۆ بازرگانە كوردەكان بووەتە دوو ھێندە
K24 - هه‌ولێر:
تادێت ئاسته‌نگی زیاتر بۆ بازرگانانی کوردستان درووست ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له رووی پێدانی ڤیزاوه، چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه له رێی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشی به‌گشتی قۆرخكردووه.
به گوێره‌ی داتاكان، ساڵانه به به‌های ملیاران دۆلار، كاڵا و شتومه‌ك له چین هاورده دەكرێت، سەرەڕای ئەوە چه‌ندین رێكاری توند بۆ پێدانی ڤیزا بۆ بازرگانه‌کانی کوردستان گیراوەتە بەر و نرخه‌كه‌شی بۆ دوو هێندەی پێدانی ڤێزا بە بازرگانانی عێراق بەرزکراوەتەوە.
سەرەڕای توندکردنی رێکارەکان و بەرزکردنەوەی تێچووی پێدانی ڤیزای چین، باس لەوەش دەکرێت وه‌رگرتنی ڤیزا له‌لایه‌ن چه‌ندین كۆمپانیاوه قۆرخكراوه، کۆمپانیاکانی پێدانی ڤیزاش رەتیدەکەنەوە کە زیادبوونی تێچووی پێدانی ڤیزا له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان دابێت، لە هەموو عێراق ته‌نها رێگا به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌ك دراوه كه ئه‌و كاره بكه‌ن.
بازرگانه‌کانی کوردستان چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تن، بۆ ئه‌وەی چارەسەری ئەو کێشەیە و كێشه‌ی بازگە نایاساییه‌كان نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت و دووباره له رووی یاساییه‌وه رێكبخرێنه‌وه، بۆ ئەوەی تەکانێکی دیکە بە جووڵەی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت.
ئ. م