گه‌رمیان.. ته‌رمی منداڵێكی دوو مانگان دۆزرایه‌وه
له ناو چاڵێكدا به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه

K24 - گه‌رمیان:
له ناحیه‌ی زنانه‌ی سه‌ر به قه‌زای كفری، ته‌رمی منداڵێكی دوو مانگان، كه له‌ناو چاڵێك گیانی له‌ده‌ستدابوو، دۆزرایه‌وه.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، به كوردستان 24ی راگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 لە ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری منداڵێکی تەمەن دوومانگان لە چاڵێکدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی گه‌رمیان لێکۆڵینەوه‌ی له دۆسیه‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه و تیمه‌كانیان ده‌ستبه‌كاربوونه.
گوته‌بێژی پۆلیسی گەرمیان راشیگه‌یاند، تا ئێستا کەس لەسەر ئەم تاوانە دەستگیر نەکراوە و بە بڕیاری دادوه‌ری کفری، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم دۆسیه‌یه كراوه‌ته‌وه.
ناحه‌ی زنانه، سه‌ر به قه‌زای كفرییه و دانیشتووانه‌كه‌ی زۆرینه كورده و عه‌ره‌ب و توركمانیشی تێدا ده‌ژی.
ئ. م