دۆسیه‌ی كچه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی سعوودیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌را ده‌نێته‌وه
هه‌ڵاتنه‌كه‌ی ده‌بێته پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی
K24- هه‌ولێر:
زیاتر له 90 هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان داوایان له به‌ریتانیان كردووه، مافی په‌نابه‌رێتی به كچه گه‌نجه هه‌ڵاتووه‌كه‌ی سعوودیه به ناوی "ره‌هف قه‌نون" بدات، ئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌وه‌ی، له ئه‌گه‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "چانگ ئۆرگ"، كه پێگه‌یه‌كی خێرخوازییه و له‌لایه‌ن كۆمپانیایێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به هه‌مان ناو به‌ڕێوه ده‌برێت، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پشتگیریكردنی "ره‌هف" ده‌ستپێكردووه و، توانیویه‌تی له‌ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێكدا پشتگیری 91 هه‌زار و 981 كه‌س له وڵاته جیاوازه‌كان بۆ كچه هه‌ڵاتووه‌كه كۆ بكاته‌وه و بگه‌یه‌نێته ده‌ست وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی پێ بدات.
هه‌ڵمه‌تی ئه‌م پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو كچه هه‌ڵاتووه‌كه بانگه‌وازێكی راسته‌وخۆی له رێگه‌ی تۆڕی تویته‌ر ئاراسته‌ی جێرمی هانت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتێكی به‌په‌له‌ی وڵاته‌كه‌ی بداتێ، تاوه‌كو ژیانی له مه‌ترسی رزگار بكات.
ئه‌و كچه گه‌نجه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 18 ساڵه جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و له سعوودییه له‌لایه‌ن پیاوانی خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سانی نزیكییه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه".
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، حكوومه‌تی ئوستراڵیا رایگه‌یاندبوو، به‌ریتانیا وه‌ك په‌نابه‌ر دانی به "ره‌هف"ـدا هێناوه و به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن، دۆسیه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش دوای بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هاتووه، كه "قه‌نون"ـی وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌سف كرد و خستییه ژێر پارێزگاری خۆیه‌وه.
ره‌هف قه‌نون له‌كاتێكدا له خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ڵاتبوو، كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له گه‌شتێكدا سه‌ردانی وڵاتی كوێتیان كردبوو، به‌ڵام وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به ئوستراڵیا و وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته، به‌ره‌و وڵاتی تایلاند رایكرد.
له‌م باره‌شه‌وه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ "هیومه‌ن رایتس وۆچ" رایگه‌یاندووه، "ره‌هف ڤیزای وڵاتی ئوستراڵیای هه‌یه، به‌ڵام له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی بانكۆك، دیپلۆماتكارێكی سعوودی ده‌ستی به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یدا گرتووه".
H.B