داعش موختارێكی كوشت
داعش لە عێراق دەستی بە كوشتن و رفاندن كردووەتەوە
K24 - ھەولێر
موختاری ناوچەی ھەرەمات لە رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرا.
شاكر ئەحمەد، ئەفسەر لە پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانی راگەیاند "موعتەز جارو حەسەن موختاری ناوچەی ھەرەمات لە رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن چەند چەكدارێكی داعشەوە كوژرا".
لە لایەكی دیكەوە، لە ناوچەی بادوش لە باكووری رۆژئاوای مووسڵ، 4 چەكدار لە ھەردوو ناوچەی ئەلبو فیراج و ئەلبو زیاب لە ناوچەی عەنكور لە رۆژئاوای ئەنبار، 4 چەكداری دیكەی داعش دەستگیركران.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە داعش لە عێراق دەستی بە كوشتن و رفاند و تەقینەوە كردووەتەوە. سێ شەممەی رابردووش لە وتارێكدا عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێشتا لەگەڵ داعش لە شەڕداین.