روحانى: دوو مانگى دهستكرد رهوانهى بۆشايى ئاسمان دهكهين
تەکنەلۆژیای نوێی و ئاست مامناوەندی وڵات، بەرهەمی ئەرک و ماندووبوونی رەفسەنجانی بووە
K24 – ههولێر:
سهرۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حەسەن روحانی ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.
لە رێورەسمی دووەمین ساڵەی یادکردنەوەی کۆچی دوایی، سەرکۆماری پێشووتری ئێران، عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی، کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، روحانى ئاماژەی بەوەکرد هێزی بەرگریی ئەمڕۆ، ئێران و تەکنەلۆژیای نوێی و ئاست مامناوەندی وڵات، بەرهەمی ئەرک و ماندووبوونی رەفسەنجانی بووە و رایگەیاند: "بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆمان بەرهەممان هێناون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین".
روحانی باسی لەو هێرشانە کرد، کە دەکرێنە سەر رەفسەنجانی و رایگەیاند: "نە داردەستانی ساواک و نە جەللادەکانی کەسایەتیی نەیانتوانی ئەو بڕوخێنن. رەفسەنجانی یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە بێ هاوتاکانمان و ئێستا ئێمە لە نەبوونی ئەوداین".
سهرهڕاى گهمارۆكانى سهر ئێران، تاران بهردهوامه له ههوڵهكانى بۆ پێشخستنى مووشهكى باليستى و پهرهپێدانى تواناكانى له بوارى تهكنۆلۆجياى بۆشاييگهرى ئاسمانيى.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ
ئ.ر